سه‌رۆكى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقیه‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌رێكخه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئازه‌ربایجان هاوكارى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد

ناوخۆ
  • 11-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌زل ئال فه‌ره‌جوڵلا سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقیه‌ له‌باره‌گاى تۆڕه‌كه‌ پێشوازى له‌شاندێكى كۆمارى ئازه‌ربایجان به‌سه‌رۆكایه‌تى ناسر مه‌مداووف كاربه‌رێخه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئازه‌ربایجان كرد.
    هه‌ردوو تاوتوێ هاوكارى میدیایی نێوان عێراق وئازه‌ربایجان كرد وهه‌روه‌ها شاندى میوان چاودێرى كه‌ناڵه‌كانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقیه‌ كرد.
    هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر سازكردنى دیدارى هاوبه‌شى زیاتر له‌پێناو گه‌یشتن به‌واژۆكردنى رێككه‌وتننامه‌ى هاوكارى میدیایی.