هاوپەیمانی فەتح :پێداگیری ناکەین بەبنەمای ھەڵبژاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراکسیۆن

  • 11-01-2020, 00:00
  • +A -A

     هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند كه‌پێداگیرى ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى ئه‌و فراكسیۆنى له‌ڕووى ژماره‌وه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا زۆرترینه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران.

    په‌رله‌مانتارمحه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان پێداگیرى نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌لایه‌ن ئه‌و فراكسیۆنه‌ى له‌رووى ژماره‌وه‌ زۆرتریینه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا.
    وتیشى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار داواى له‌په‌رله‌مان كردووه‌ زۆرترین فراكسیۆن له‌رووى ژماره‌وه‌ دیارى بكات بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوه‌كه‌ى ،ئاماژه‌یشى دا مادده‌ى(76)ى ده‌ستوور رێره‌وى دروستى نه‌خشه‌ كردووه‌ بۆ چۆنێتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران.
    ئه‌وه‌یشى وت ده‌ستوور ئه‌رك وده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار دیاریكردووه‌ كه‌به‌ته‌نها ڕاسپاردنه‌ ،روونیشیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانى بنیاتنان مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ سه‌رۆكى سه‌رپشك بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
    شایه‌نى باسه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوى هاوپه‌یمانى بنیاتنان ڕه‌تكرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئاماده‌ییه‌ له‌و پێناوه‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات.
    جێى ئاماژه‌یه‌ فراكسیۆنى نیاتنان ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌ى كاندید كرد بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى.