په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى دواخست ودانیشتنه‌كه‌ى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ هه‌ڵگرت

  • 11-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى له‌دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وئاماده‌بوونى سه‌د وهه‌شتاوچوار په‌رله‌مانتار ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى كارگێرى دارایی فیدراڵى ژماره‌ شه‌شى ساڵى دوو هه‌زار ونۆزده‌دا وهه‌روه‌ها كۆتایی به‌گفتوگۆى پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى عێراقى بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ وهه‌روه‌ها گفتوگۆى كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ى گرنگیش كرا .
    به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستى پێكردووه‌ وتیایدا ڕه‌شا یه‌حیا عیسا حاتمى سوێندى  یاسایی خوارد وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌جیاتى عه‌لى شوكرى په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌.
    دواى ئه‌وه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى كارگیرى دارایی فیدراڵى ژماره‌ شه‌شى ساڵى دوو هه‌زار ونۆزده‌ درا كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی پێشكه‌شكرابوو به‌مه‌به‌ستى به‌تواناكردنى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ جێ به‌جێ كردنى یاسا به‌پێ خه‌رجییه‌ فعلییه‌كان بۆ ساڵانى رابردوو دواى دوورخستنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌ دووباره‌ نه‌كراوه‌كان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌ خواسته‌كان وله‌نێویشیاندا پرۆژه‌ى به‌رده‌وامه‌كان چونكه‌ مافى ڕه‌واى پارێزگا وفه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌یه‌ له‌لاى وه‌زاره‌ته‌كان.
     
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌به‌شێكى ترى دانیشتنه‌كه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرت وپێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى عێراقى بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ى ژماره‌ حه‌فتاوهه‌شتى ساڵى دووهه‌زار وحه‌ڤده‌ هێنا كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ى ئابوورى ووه‌به‌رهێنان ولیژنه‌ى داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
    هه‌روه‌ها گفتوگۆكانى په‌رله‌مانتاران له‌میان دانیشتنكه‌ى تیشكى خسته‌سه‌ر پێویستى روونكردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى پێویست بۆ ته‌رخانكردنى سه‌رچاوه‌ى زیاتر له‌ بوودجه‌ى گشتى بۆ ده‌سته‌كه‌ كه‌نزیكه‌ى له‌سه‌دا په‌نجا له‌كڕێ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ڕووماڵكردنى داهاته‌كانى ته‌رخانكراوه‌.
    وله‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌یاساى بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌ن بوودجه‌ى خۆیه‌تى بووه‌ وله‌یاسا ئێستا بوودجه‌ى له‌بوودجه‌ى فیدراڵى بۆى ته‌رخان ده‌كرێت له‌پێناو رێگا گرتن له‌گه‌نده‌ڵى وقۆرخكردنى بۆشاییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌ت بۆ به‌رێكردنى كاڵا وشمه‌كه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى كۆنترۆڵى جۆرییه‌وه‌.
    بڕیاریشدرا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌13/1/2020دوابخرێت.