به‌غدا-اه‌ع
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،گرنگترین دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
ماجد شه‌نگالى سه‌ركرده له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌رێم كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ى گرنگ تاوتوێ كردووه"،دیارترینیان قه‌یرانه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا وهه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌كانى ئێران".
شه‌نگالى وتیشى "سه‌ردانه‌كه تیشكى خستۆته سه‌ر لێكتێگه‌یشتن وگفتوگۆى رووداوه‌كانى عێراق وچاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسی ورێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران"،روونیشیكرده‌وه "وتوێژه‌كان باس له‌بابه‌تى بوودجه وپرسه ناكۆكییه‌كانى نێوان ناوه‌ند وهه‌رێمیشى كردووه".
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاندبوو عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یشته شارى هه‌ولێر،روونیشیكرده‌وه شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك وه‌زیران پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى دارایی ومحه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه ونورى دلێمى وه‌زیرى پلاندانان وقوسه‌ى سوهێل وه‌زیرى خوێندنى باڵاوتوێژینه‌وه‌ى زانستى وموسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى.