به‌غداد-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،وتوێژیان له‌باره‌ى دوا پیچشهاته‌كانى ناوچه‌كه و پرسى بوونى هێزه بیانیه‌كان كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عەبدولمەهدی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقه(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند:" لە کۆبونەوەیەدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان "جەختمان لە پاراستی بەرژەوەندیەکان و سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆی وڵات کردوەتەوە".
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ئه‌م وتوێژانه كرده‌وه له سه‌رجه‌م پرسه‌كان " ئاماژه‌ى به‌وه كرد "بوونى متمانه كلیلى چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م ناكۆكیه ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كانه ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستاش پێویستى به‌هه‌ماهه‌نگیه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بۆشاییه‌كان لە پێناوی رێگریکردن لەسەر هەڵدانەوەی داعش ".
وتیشى" له سه‌ره‌تادا بریارى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگمان داوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وینه سیاسه‌تى دووبه‌ره‌كى و سزاكانه‌وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌یه نامانه‌وێت دژایه‌تى هیچ وڵاتێك بكه‌ین له‌وانه‌ش ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ،و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان وسه‌روه‌رى وڵاتمان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له پرسى ناوخۆ".
له‌لاى خۆیه‌وه بارزانى" پێشوازى گه‌رمى له‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد و رایگه‌یاند:" ئێمه به بیرى حه‌كیمانه رووبه‌رووى ئه‌و ئاسته‌نگیانه ده‌بینه‌وه ،"ئێمە لەگەڵ هەمو بڕیارێکداین کە بەرژوەندی و ئارامی و سەروەری عێراق لەبەرچاوبگرێت، دەبێت عێراق خاڵی ئاشتی بێت و دور بێت لە هەمو ململانێیەک".
رونیشیكرده‌وه "پێویست دەکات کاری هاوبەش بکرێت بە ئامانجی رێگری لەسەر هەڵدانەوەی داعش ".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنى ئازادى ده‌ستورى كردوه‌ته‌وه وگوێ گرتن له داواكارى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز"