عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌ پۆمپیۆ ده‌كات نوێنه‌ر بۆ عێراق بنێرن به‌مه‌به‌ستى دانانى میكانیزم بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان

  • 10-01-2020, 00:00
  • +A -A

     بةغدا-اةع

     
    نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی، ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی ئاشكرا كرد.
    بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌" عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا داوای لە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردوە با ئەمریكا نوێنەری خۆتان بنێرن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق لەناویاندا هێزەكانی ئەمریكا.
    لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا عادل عەبدولمەهدی هەر هەنگاوێكی بۆ پێشێلكاری سەروەری عێراق رەتكردوەتەوە تەنانەت ئەو هێرشانەی ئەم دواییەش كرانە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و هەولێر و رایگەیاندوە عێراق هەمو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕ.
    هەر بە گوێرەی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا مایك پۆمپیۆ بە سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی راگەیاندوە كە ئەوان رێز لە دەستورو سەروەری خاكی عێراق دەگرن.
    ئاماژە بەوەشكراوە لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا هەردولا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە كردوە.