اه‌ع ده‌قى وتارى مه‌رجه‌عیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 10-01-2020, 00:00
  • +A -A

    ئاذانسى هةوالَى عيَراقية( اه‌ع )ده‌قى وتارى مه‌رجه‌عیه‌تى بالاَ بؤ رؤذى هةينى بڵاوده‌كاته‌وه‌ 
     
    ئةمةش دةقى وتارةكةية:
     
    به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ومیهره‌بان
    له‌كاتى نه‌هامه‌تى وبه‌ڵادا واپێویست ده‌كات هاوكارى وهاوشان بین،ئه‌م هه‌نگاوه‌یش نایه‌ته‌ دى به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌مووان ئاماده‌یی خۆیان پیشان ده‌ن بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌به‌شێك له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانیان به‌زاڵكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان.
    مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوازى براوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌ جیاجیاكان كه‌خاوه‌ن هێزه‌ ده‌سه‌ڵات وتواناییه‌كانن وهه‌وڵى سه‌پاندنى بڕیاره‌كانى خۆیان بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى دیكه‌ قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات وچاره‌سه‌ره‌كان ئه‌سته‌م ده‌كات وله‌ئه‌نجامدا هه‌مووان به‌شكست خواردوو ده‌رده‌چن وگه‌وره‌ترین شكستیش به‌ر وڵات وخه‌ڵكى به‌گشتى ده‌بێت كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به‌ململانێ نێوخۆیی وده‌ره‌كییه‌كانى ئێستا نییه‌ وبه‌لایانه‌وه‌ گرنگیش نییه‌ به‌گوێره‌ى گرنگى ئاسایشى وڵات وسه‌قامگیرى وپاراستنى سه‌ربه‌خۆیی وسه‌روه‌رى ودابینكردنى ژیانێكى خۆشگوزه‌رانى بۆ خۆیان وڕۆڵه‌كانیان.
    ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژانى ڕابردوو روویاندا له‌ده‌ستدرێژییه‌ مه‌ترسیداره‌كان وپێشێلكردنى به‌رده‌وامى سه‌روه‌رى عێراق وئاشكرابوونى لاوازى ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پاراستنى وڵات وگه‌له‌كه‌ى له‌ده‌ستدرێژى وپێشێلكارییه‌كان به‌شێكن له‌لێكه‌وته‌كانى قه‌یرانه‌كانى ئێستا،بۆیه‌ واپێویست ده‌كات هه‌مووان زۆر بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌ به‌كوێ ده‌گات ئه‌گه‌ر بێت سنوورێك بۆى دانه‌نرێت به‌هۆى پێداگیرییه‌كان به‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵوێست وره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ ،ئه‌مه‌یش واپێشبینى ده‌كرێت گرفته‌كان ئاڵۆزتر بكات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئه‌منى وسیاسى وئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى ورێگا بۆ ئه‌وانه‌ى تر خۆشبكات زیاتر ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى وڵات بكه‌ن وهه‌له‌كان بقۆزنه‌وه‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان. 
    هه‌ستكردنى هه‌مووان به‌به‌رپرسیارێتى نیشتمانى وئه‌م هه‌ستانه‌ به‌كردارى بكرێته‌ هه‌ڵوێستى كاریگه‌ر بۆ دانانى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌كانى ئێستا له‌رێگاى به‌ده‌مه‌و هاتنى پێداویستییه‌كانى چاكسازى به‌پێ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه‌زۆر جار باسى لێوه‌كراوه‌ ده‌بێته‌ ده‌رچه‌یه‌كى دروست بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی پێبهێنرێت به‌ئه‌نجامێكى په‌سه‌ندكراوه‌ دواى هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ى رۆڵه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌ وسه‌نگه‌ره‌كان پێشكه‌شیان كرد.
    به‌سه‌ نه‌هامه‌تى شه‌ڕ وگرفت وبه‌ڵا بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان وبه‌درێژایی سه‌ده‌كانى ڕابردوو وله‌سایه‌ى رژێمه‌ پێشووه‌كان وته‌نانه‌ت رژێمى ئێستاش،ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ئاستى به‌رپرسیارێتى نیشتمانى بن وده‌رفه‌تى گه‌یشتن به‌بۆچوونێكى گشتگیر بۆ چاره‌نووسى ئه‌م گه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن كه‌به‌رده‌وام خاوه‌ن باوكان بوو وتاوه‌كو ئێستاش بۆ رۆڵه‌كانیان به‌دى نه‌هاتووه‌ به‌وه‌ى عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌رى خۆى بێت ورۆڵه‌كانى به‌رێوه‌یببن وبێگانه‌كان رۆڵیان نه‌بێت له‌بڕیاره‌كانى وفه‌رمانڕه‌وایی تیایدا پشت به‌خواستى گه‌ل ببه‌ستێت وژیرانه‌ بێت وكار بۆ خزمه‌تكردنى هه‌موو هاوڵاتیان بكات به‌جیاوازى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یی وئاینى دا وخۆشگوزه‌رانى وبژێوى له‌سایه‌ى سه‌ربه‌رزى وئارامى بۆیان دابین بكات ،ئایا ئه‌م زۆره‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ خۆشه‌ویسته‌ كه‌خاوه‌ن چه‌ندین هزرى پرشنگدار وتواناى گه‌وره‌یه‌ ،داواكاریین له‌خواى گه‌وره‌ پشت وپه‌ناى هه‌مووان بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رێره‌وه‌ به‌رده‌وام بن ،خواى گه‌وره‌ به‌ڕه‌حم وبه‌زه‌ییه‌.