به‌غدا –اه‌ع
شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو وگرژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ناوچه‌كه ولێكه‌وته‌كانى بۆ سه‌ر عێراق.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌ته‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارته كوردییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێ كردنى ره‌وشى سیاسی له‌ناوچه‌كه"،روونیشیكرده‌وه ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌پێویستى ڕاگرتنى ململانییه‌كان له‌ناوچه‌كه ودوورخستنه‌وه‌ى عێراق كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان له‌به‌غدا ووڵاتانى ناوچه‌كه وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى".
وتیشى"شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات،روونیشیكرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه له‌چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌ش وله‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى وسازان له‌دروستكردنى بڕیارى سیاسی وبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنى هه‌ڵوێسته‌كانى عێراق دێت،وجه‌خت كردن له‌سه‌ر پێویستى كارى هاوبه‌ش نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق وڕێگاگرتن له‌جه‌مسه‌رگیرى ودان به‌خۆگرتن له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه له‌ماوه‌ى رابردوودا".
ئه‌وه‌یشى وت"ئامانجى سه‌ردانه‌كه گه‌یشتنه به‌چاره‌سه‌رى هه‌نۆكه‌یی بۆ گرفته سیاسییه‌كان كه‌عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت له‌پێكهێنانى حكومه‌ت وبه‌رقراركردنى ئاسایش وهه‌ماهه‌نگى نێوخۆیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كه‌جموجۆڵیان له‌هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانى عێراق رووى له‌هه‌ڵكشان كردووه.
هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان رێنمایی كردبوو به‌پێویستى په‌نابردن بۆ گفتوگۆ ودووركه‌وتنه‌وه له‌بژارده‌ى سه‌ربازى.