به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ،داوا له‌هه‌موان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و عێراق نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند، "به‌هۆی بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه له‌ژێر پارێزگاری هێزه عێراقییه‌كان و بیانییه‌كاندان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مو‌سا تبتبائی، كه ئێستا پۆستی باڵیۆزی ئێران له‌عێراق به‌كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات بانگهێشتكردوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌نوێنه‌ری ئێران راگه‌یەندراوه، حكومه‌تی عێراق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و داواش له‌هه‌موان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و عێراق نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان".
جه‌ختیشیكردوەته‌وه، عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئاسایشی ناوخۆی له‌سه‌روی هه‌مو شتێكه‌وه‌یه.