به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه عێراق نایه‌وێت ببێته به‌شێك له‌ململانێ وناكۆكییهكان به‌ڵكو لایه‌نێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر وكهناڵى به‌یه‌كگه‌یشتنى لایه‌نه ناكۆكه‌كان ورهتیشیكردهوه عێراق ببێته به‌شێك لهخواستهكانى وڵاتانى دیكه.
مالیكى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ده‌ستوورى عێراق رێگا نادات رێڕه‌و وبارهگاى تیرۆرستان هه‌بێت وئه‌مه‌یش خواستى ئێمه‌یه وهیوادارین پابه‌ندبین به‌م خواسته ونێوهندگیر بین بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ستى هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنین كهقهیرانهكان ده‌وروژێننه‌وه ونایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن "،روونیشیكرده‌وه جیهان له‌باره‌ى رووداوه‌كانى ناوچه‌كه وعێراق دابه‌ش بووه وزۆربه‌ى وڵاتانى وه‌كو چین وروسیا وئه‌ڵمانیا ویهكێتى ئه‌وروپا ئه‌م هه‌ڵس وكهوتانهیان ره‌تكرده‌وه".