به‌غداد-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه،له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا داواى له محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى دره‌وه‌ی عێراق كرد،رێكاری فه‌رمی و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی له رێگه‌ی وه‌زیر و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن و هاوكات، له رێگه‌ی بانگهێشتكردن و لێپرسرینهوه له باڵیۆزخانه‌كان كاری ورد ئه‌نجامبده‌ن، له‌باره‌ى روداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن و میوانه‌كانى عێراق له رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى،و دواى ئه‌و هێرشانه‌ى كه كرایه سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان له ناوچه‌ى قائیم.