سەرۆک بەرهەم لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا كۆبوەوە

  • 9-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ ،پێنج شه‌ممه‌،پێشوازیکرد لە ھەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا  و ئەڵمانیا و فەرەنسا  لە عێراق.
     
    نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كەوتوە بڵاویكردەوە "لەدیدارەکەدا باس لەو هەوڵانە کرا کە دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا و هێورکردنەوە دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری عێراق". 
    لەلای خۆیانەوە ھەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا جەختیان لە پشیتوانی وڵاتەکانیان بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق کردەوە، ھاوکات دوپاتیان لە گرنگی بەردەوامی کاری هاوبەش لە نێوان گشت لایەنەکان کردەوە لە پێناو ھێنانەدی لێکگەیشتن و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا.