بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی لە پۆلیسی عێراق دەكات بە بۆنەی یادی نەوەت و هەشت ساڵەی دامەزراندنی
بهپێ ڕاگهیهندراوێكى نوسینگهى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران كهدهستى (اهع)كهوتووه حهلبوسى ڕایگهیاند"بە بۆنەی یادی نەوەت و هەشت ساڵەی دامەزراندنی پرۆزبایی لەپۆلیسی عێراق دەكەم كە ماوەیەكی دوور و درێژە نیشتمان پەروەری و خزمەت كردنی گەلی سەلماندووە لەگەڵ هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری كۆمەڵگەیی.
كامەندانی هێزەكانی پۆلیسی عێراق گوزارشتن لە هەوڵەكان بۆ بەرەنگابونەوەی بەربەستەكان و جەنگان لە دژی تیرۆر لەساڵانی ڕزگاری و ژمارەیەكی زۆری شەهید و برینداریان داوە و رۆڵی مرۆییان بینیوە لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان و پۆلیسی عێراق تا ئێستا جێی شانازی سەرجەم عێراقییەكانن و پارێزەری ئەمن و ئاسایشن، بە هاریكاری بەردەوام لەگەڵ هاوڵاتیان و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە تێكدەران.
هەڵوێستی نیشتمانی و پشتیوانی بێ سنوری پۆلیسی عێراق كە تەئكید لەتوانا و پیشەییان دەكاتەوە لەپێشكەش كردنی هەموو پشتیوانییەكی ڕاهێنان و پێداویستیەكانی قۆناغەكە و پتەوكردنی تواناكانی بۆ دەستەبەركردنی عێراقێكی ئارام.