به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه به‌ره‌وپێشبردنى ده‌زگاى پۆلیس یه‌كێكه له‌ئامانجه‌كانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌ركه‌كانى خۆى جێ به‌جێ بكات وببێته دیمه‌نێكى شارستانى پرشنگدارى وڵات‌دا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"پۆلیسى فیدراڵى ونێوخۆیی پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌ى برایانى خۆیان كرد له‌هێزه چه‌كداره‌كان دژى تیرۆرستانى داعش وخوێنیان تێكه‌ڵى خوێنى شه‌هیدان وبریندارانى شه‌ڕه‌كانى سه‌ركه‌وتن بوو ،بۆیه پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانییه بوێرانه كه‌مێژوو به‌پیتى رووناكى تۆمارى ده‌كات چونكه ئه‌ركێكى زیادى قوورسیان ئه‌نجامدا له‌پاڵ ئه‌ركى سه‌ره‌كییان كه‌ئه‌ویش پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وجێ به‌جێ كردنى یاسا بوو له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق".
ئاماژه‌یشى دا"به‌ره‌وپێشبردنى ده‌زگاى پۆلیس یه‌كێكه له‌ئامانجه‌كانى حكومه‌ت وئێمه‌یش بایه‌خێكى زۆر تایبه‌تمان به‌پێكهاته‌كانى پۆلیس دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێ به‌جێ بكات ودیمه‌نێكى شارستانى وپرشنگدارى وڵات بێت وبه‌باشترین شێوه رۆڵى خۆى ببینێت له‌دابینكردنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا وسه‌پاندنى شكۆى خۆى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان وگه‌نده‌ڵى وبه‌ركارهێنانى ته‌كنیكه نوێكان له‌ئه‌نجامدانى به‌ڵگه‌نامه‌كان وخێراتركردنیان وتێپه‌راندنى رۆتینه‌كان".
سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى"سڵاو وڕێزى ئاڕاسته‌ى شه‌هید وبریندارانى پۆلیس ووه‌زاره‌تى ناوخۆ وخانه‌واده‌كه به‌ڕێزه‌كانیان كرد له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق"، پیرۆزبایشى له‌پۆلیسى عێراق وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد به‌بۆنه‌ى رۆژى پۆلیس وداواى له‌خواى گه‌وره كرد پشت وپه‌ناى هه‌موو لایه‌ك بێت بۆ جێ به‌جێ كردنى خواسته‌كانى گه‌له‌كه‌مان".