به‌غداد-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى كرده‌وه كه كه‌یسى دامه‌زراندن به‌ته‌نها ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى ده‌بێت و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كاره‌كانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌فه‌رمى له سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ ده‌بێت.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع):"پێشتر وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان كۆنتڕۆلى دامه‌زراندنى ده‌رچوانى ده‌كرد بهبى گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ پێوه‌رێك" ئاماژه‌ى به‌وه كرد "ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى یه‌كێكه له ئه‌نجومه‌نه سه‌ربه‌خۆكان ، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تیه‌وه پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدڕاڵى دوور له هه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌ك".
جبورى وتیشى" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێستا له هه‌وڵى په‌سه‌ند كردنى یاساى خزمه‌تى شارستانى فیدڕاڵیه ، كه ئه‌ركه‌كانى دانانى مه‌رجه‌كانى دامه‌زراندنه بۆ رێكخستنى كارى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌ت به‌پێى میكانیزمه‌كان به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ هیچ لایه‌نێكى دیكه"، ئاماژه‌ى به‌وه كرد "ئه‌نجومه‌نى حزمه‌ت له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ست بهئهركهكانى ده‌كات به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆیان دابین كراوه".
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى له كاتێكى پێشوو رایگه‌یاند یاساى خزمه‌تى شارستانى مافى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت دابین ده‌كات.
له به‌یانامه‌یه‌كى لیژنه‌ى خزمه‌ت كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه " لیژنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى و به‌ئاماده‌بوونى مه‌حمود ئه‌حمه‌د تمیمى سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌ت و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبونه‌وه بۆ وتوێژى یاساى خزمه‌تى شارستانى و توندوتۆڵى فیدڕاڵى".