به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌ختى له‌پێویستى ڕاگرتنى پێشێلكارییه‌كانى سه‌روه‌رى وڵاتى كرده‌وه ورێگا گرتن له‌وه‌ى ببێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانییه‌كانى نێوان لایه‌نه هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پێشوازى له‌ستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا كردووه وله‌دیداره‌كه جه‌خت له‌پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى وپارێزگاریكردن له‌ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق كراوه‌ته‌وه له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ى وڵات وناوچه‌كه له‌ململانێ سه‌ربازییه‌كان.
ئاماژه‌یشى به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌شدا له‌پێناو سه‌پاندنى ئاسایش وئاشته‌وایی هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختى له‌پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌روه‌رى وسه‌قامگیرى عێراق كرده‌وه ،ئاماژه‌یشى به‌گرنگى دان به‌خۆگرتن وپه‌نابردن بۆ گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه كردووه له‌برى ئاڵۆزى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه له‌ئێستادا ناوچه‌كه پێى تێپه‌ڕ ده‌بێت.