به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌تى عێراقى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌ردوو بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌رۆژئاواى ئه‌نبار وهه‌ریر له‌هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) كه‌وتووه ڕِایگه‌یاند:دوای نیوه‌شه‌وه‌ى ،ڕۆژى چوارشه‌مه،په‌یامێكى زاره‌كیمان له له كۆماری ئیسلامى ئێرانه‌وه پێگه‌یشت به‌وه‌ى وه‌ڵامى ئێران بۆ تیرۆركردنى شه‌هید قاسم سولێمانى ده‌ستی پێكرد یاخود ده‌ستپێده‌كات.
هێڕشه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ده‌بێت كه هێزه‌كانى ئه‌مریكایی تێدایه له‌عێراق به‌به‌بێ ده‌ستنیشانكردنیان .
له‌هه‌مان كاتدا لایه‌نى ئه‌مریكى په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین. موشه‌كه‌كان له به‌شى تایبه‌ت هێزه‌ئه‌مریكیه‌كان له هه‌ردوو پێگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار و هه‌ریر له هه‌ولێر و چه‌ند جێگه‌یه‌كى تر كه‌وتووه .
به‌دڵنیایه‌وه پێشتر به‌گه‌یشتنى هه‌واڵه‌كه سه‌رجه‌م هێزه‌سه‌ربازیه‌كانى عێراقمان خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه بۆ وه‌رگرتنى رێوشوێنى پێویست .
تاوه‌كو ئێستاش هیچ زیانێكى گیانی نه‌بوو له‌لایه‌نى عێراقی و زیانه‌كانى هێزى هاوپه‌یمانانیش به‌فه‌رمی پێمان نه‌گه‌یشتووه .
به‌رێز فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌وردى چاودێرى پێشتهاته‌كانى ده‌كرد له‌كاتى ده‌ستپێكى هێرشه‌كان تاوه‌كو ئه‌م ساته و چه‌ندین په‌یوه‌ندى ناوخۆی وده‌ره‌كى ئه‌نجامداوه بۆ رێگرى كردن له‌جه‌نگێكی كراوه كه عێراق وناوچه‌كه تێدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن .
عێراق هه‌موو پێشليَكاريیه‌ك بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ رێگركردن له ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه و رێزگرتنى هه‌مووان له‌سه‌روه‌رى عێراق و ده‌ستدرێژى نه‌كردنه سه‌رى و دوورخستنه‌وه‌ی ڕۆله‌كانی له‌مه‌ترسى .
داوامان كرد وداواده‌كه‌ین هه‌مووان دان به‌خۆیاندا بگرن زمانى بیروهزر سه‌ربخه‌ن وپابه‌ندى رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بن رێزله‌ده‌وڵه‌تى عێراق و بڕیاره‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى بگرن و هاوكاری بن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م مه‌ترسیه‌گه‌وره‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به جه‌نگێكى فراوان .