حه‌لبوسى:عێراق كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان ده‌كات

  • 7-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غداد-اه‌ع
     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى پێگه‌یشت له‌ فرانسوا فیلیپ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا.
     
    به‌پێى به‌یانامه‌ى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ، له‌په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێى كرد به‌تایبه‌ت پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان و وتوێژكرا له‌باره‌ى دوا پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسى و ئه‌منى له‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق".
    حه‌لبوسى جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ عێراق سوره‌ له‌سه‌ر پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان و گرنگى دان به‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى خاكى عێراق و پاراستنى سه‌قامگیرى عێراق و ناوچه‌كه‌ ، و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان.
     
    له‌لاى خۆیه‌وه‌ فیلیپ پشتیوانى خۆى بۆ قسه‌كانى حه‌لبوسى دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پاراستنى ئاشتى و به‌رپابوونى ئه‌من و ئاسایش له‌ عێراق.