به‌غداد-اه‌ع
فه‌ریق روكن جومعه عناد فه‌رمانده‌ى ھێزە وشکانییەکان پرۆژەی ڕێگاگرتن لەدزەپێکردنی داعش لەڕێگای سنوورەوە ئاشكرا كرد.
فه‌ریق روكن جومعه عناد فه‌رمانده‌ى ھێزە وشکانییەکان،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه كه هێزه‌كانى سۆپاى عێراقى به‌سه‌رجه‌م لیوا و كه‌رته‌كانیه‌وه سنوریان پاراستووه،ئاشكراى كرد كه وه‌زاره‌ت كامیراى زیره‌كى پێشكه‌ش به سۆپا كردووه .
عناد به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند: هێزه عێراقیه‌كان سنورى دابه‌ش كردووه به‌پێى مه‌ترسی "، رونیشى كرده‌وه "هێزه وشكاوه‌كیه‌كان پرۆژه‌یه‌كى هه‌یه بۆ دروستكردنى به‌ربه‌ست ولێدانى خه‌نده‌ق و بى ئار سى و دانانى پێگه‌ى چاودێرى له هه‌ر كێلومه‌ترێك بۆ رێگاگرتن له دزه پێكردنى تیرۆرستانى داعش بۆ نێو خاكى عێراق".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد " هێزه‌كانمان توانى چه‌ته تیرۆرستیه‌كانى داعش برۆخێنێت له ماوه‌ى سێ سالدا و جارێكى دیكه تواناى گه‌راندنه‌وه‌یان نیه".