به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌پێویستى ده‌زانێت له‌ئێستاوه ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنى رێكه‌وتننامه‌كانى عێراق وچین بكرێت كه‌حكومه‌تى ئێستا له‌گه‌ڵ بكین واژۆى كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌لێكى گه‌وره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق دابین ده‌كات،جه‌ختیشى له‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێ به‌جێ كار كرده‌وه بۆ دانانى سه‌رجه‌م رێوشوێنه په‌یوه‌سته‌كانى جێ به‌جێ كردنى ڕێككه‌وتننامه‌كه وئاسانكارى كردن بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا وه‌به‌رهێنانه گه‌وره‌كان بێنه نێو وڵات‌دا.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه ،ئه‌م وتانه‌ى كه‌عبى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بووه له‌میان پێشوازى كردنى له‌تشانگ تاو باڵیۆزى چین له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى له نوسینگه‌ى خۆى له‌به‌غدا،لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى چین ئاماده‌یی له100%وڵاته‌كه‌ى وكۆمپانیا وه‌به‌رهێنانه‌كانى دا پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ به‌شدارى له‌جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتننامه‌كان بكات وئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو چین پاڵپشتى ئه‌و ئه‌ركانه ده‌كات كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق وئاشته‌وایی خاكه‌كه‌ى.
له‌باره‌ى پرسى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا وبڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م بابه‌ته‌دا..كه‌عبى دووپاتیكرده‌وه هێزه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێڵه سووره‌كانیان به‌زاندووه به‌پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ودوایین جاریش به‌ئامانجگرتنى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بوو،ئاماژه‌یشى دا تره‌مپ نایه‌وێت ره‌وشه‌كه ئارام بێت له‌ناوچه‌كه وبه‌رده‌وام هه‌وڵى دروستبوونى پشێوى وویرانكارى وقه‌یرانه‌كان ده‌دات ،وئه‌م كاره‌یشى پێشهاته‌یه‌كى مه‌ترسیداره وپێشێلكردنى سه‌روه‌رى وڵات باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسییانه .
وتیشى بڕیارى نوێنه‌رایه‌تى كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكرا وتایبه‌ت بوو به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق بڕیارێكى گرنگ وپیشه‌یی ویاسایی بوو ولێكه‌وته‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت چونكه به‌رگرى له‌سه‌روه‌رى وڵات كردووه وئه‌مه‌یش مافێكه به‌دڵنییاوه سه‌رجه‌م گه‌لانى ئازادیخواز پشتگیرى لێ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وئه‌نجومه‌نى ئاسایشیش ،جه‌ختیشى كرده‌وه ویست وبازووى گه‌لى عێراق له‌رێگاى نه‌خشه‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراو وبه‌په‌له رێگا نادات به‌بوونى هێزێكى داگیركه‌ر له‌سه‌رخاكه‌كه‌ى،روونیشیكرده‌وه ئه‌و سزایانه‌ى واشنتۆن ئاماژه‌ى پێ ده‌كات نایاساییه چونكه ئێمه په‌لامارى هیچ وڵاتێكمان نه‌داوه وپشتگیرى هیچ گروپێكى توندڕه‌وى تیرۆرستییمان نه‌كردووه.