به‌غدا-اه‌ع
عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیران ومه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دوایین پەرەسەندنی رووداوەکان و هەڵوێستی عێراقیان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە و عێراق کردووە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سرووشتی پەیوەندییەکانی ئێستا و هەڵوێستی عێراق و بەردەوامبوونی کاری هاوبەشی نیشتمانی و هاوکاری پتەو بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژوەندی و سەروەری نیشتمانی تاوتوێ‌کران.