عه‌بدولمه‌هدى ومیرى قه‌ته‌ر گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌ ومه‌ترسییه‌كانى جه‌نگ تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 6-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم كوڕى حه‌مه‌د ئال سانى میرى قه‌ته‌ر گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌ ومه‌ترسییه‌كانى جه‌نگ بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى وپته‌وكردنى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌م بواره‌ تاوتوێ كردووه‌.
    نوسێنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى له‌لایه‌ن میرى وڵاتى قه‌ته‌ر پێگه‌یشتووه‌ وتیایدا هه‌ڵوێستى حكومه‌ت وپه‌رله‌مانى عێراقى له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان وبڕیارى كشانه‌وه‌یان له‌عێراق وئه‌ركى حكومه‌ت له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وڵات وسه‌روه‌رى نیشتمانى وسیاسه‌تى نه‌گۆڕاوه‌ى له‌په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌ هاوسه‌نگه‌كانى روونكردۆته‌وه‌.
    لاى خۆیه‌وه‌ میرى قه‌ته‌ر پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى عێراق وگه‌له‌كه‌ى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى شه‌هیدبوونى ژماره‌یه‌ك ڕۆڵه‌ى جه‌نگاوه‌رى