حه‌لبوسى و حه‌كیم وتوێژى كه‌یسى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن

  • 6-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
    به‌پێ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ "لە میانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ناوچەكە كرا لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت بەو جۆرەی هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستی گەلی عێراق و تەئكید كرایەوە لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە رێوشوێنی چاكسازی فراوان و دەركردنی یاسای پێویست".