به‌غداد-اه‌ع
سەرۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌ختى كرده‌وه كه رێگه ناده‌ن عێراق بكرێته مه‌یدانى ململانیه‌كان.
له به‌یانامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كردووه رایكه‌یاند:"له میان پێشوازی كردنى به‌رهه‌م ساڵح لە نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد هه‌ردولا دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد و جەختیانكردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری خاكی عێراق"، ئاماژە بەوەكراوە "وەك كارێكی لەپێشینەی نیشتیمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لە ئێستادا پێویستە پشتگیری لە عێراق بكرێت، بە تایبەتی لەو روبەڕوبونەوەی ئەو دۆخەی ئێستا وڵاتەكەی تێدایە و رێگری بكرێت خاكەكەی بكرێتە مەیدانێك بۆ پاككردنەوەی حسابی ململانێكان".