به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌پێویستى كار هاوبه‌شكرد بۆ جێ به‌جێ كردنى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق كردووه،وگفتوگۆیان له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كان وهه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراقى كردووه".
عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌پێویستى كار هاوبه‌ش كردووه بۆ جێ به‌جێ كردنى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان به‌پێ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ دانانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى دروست.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ر سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ڕه‌وشى ئێستا ولێكه‌وته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ،ڕوونیشیكرده‌وه عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ رێگاگرتن له‌به‌رپابوونى جه‌نگێكى كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌سیاسه‌ته نه‌گۆڕاوه‌كان كرد كه‌حكومه‌تى عێراقى په‌یڕه‌وى كردووه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌مووان ودووركه‌وتنه‌وه له‌سیاسه‌تى جه‌مسه‌رگیرى وبه‌هێزبوونى حكومه‌تى عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووان"،جه‌ختیشى "له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراقى كرده‌وه به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوكارى وئاڵوگۆڕى رێزگرتنه‌كان وپاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى نیشتمانى.