ناوخۆ نوسراوێك ئاراسته‌ى دارایى ده‌كات له‌باره‌ى گه‌راندنه‌وه‌ى38هه‌زار كارمه‌ند كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمنی
  • 6-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 42 هه‌زار كارمه‌ند كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ باره‌گاكانى خۆیان پاش ده‌رچوونى فه‌رمانى كارگێریان.
     
    عه‌مید خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى ناوخۆ پۆلێنى كردووه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ئه‌ بریاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ گروپى (أ) - كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌ ساڵى 2014 هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 42 هه‌زار كارمه‌نده‌ ،سه‌رجه‌میان فه‌رمانى كارگێریان بۆ ده‌ركراوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنى كاركردنى خۆیان"، هه‌روه‌ها گروپى(ب) كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى ساڵى2008 چماره‌یان 5600 كارمه‌ند بوو".
     
    گروپى (ج) كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یان نزیكه‌ى 32 هه‌زار كارمه‌نده‌، نوسراوێكمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى دامه‌زراندنیان بۆ دابین بكات دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2020 فه‌رمانى كارگێریان بۆ ده‌رده‌كرێت.
     
    محه‌نا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند مانگێكى دا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆمار بكه‌ن بۆ تۆمار كردنى ناوه‌كانیان"، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى دورخسته‌وه‌ كه‌ تێوه‌گه‌ڵاون به‌ كێشه‌ى یاسایى وشیاو نین له‌ كه‌رتى ئه‌منى بن".
    جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ ماوه‌ى پێشوو یاسر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ داواى له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ كرد كه‌ سه‌ر به‌ گروپى (أ وب) له‌ مادده‌ى 47ى بودجه‌ نین سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كانى خۆیان بكه‌ن بۆ رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان".
     
    یاسرى وتیشى : برگه‌ى (أ) له‌ مادده‌ى 47ى بودجه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ 10ى حوزه‌یرانى ساڵى2014 گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شَندراوه‌ته‌وه‌ و برگه‌ى(ب) گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كانى دواى ساڵى 2008 ده‌گرێته‌وه‌".