به‌غدا-اه‌ع
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ،ورده‌كارییه‌كانى میكانزمى ئاماده‌كراو بۆ ده‌ركردنى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌خاكى عێراق خسته‌ڕوو
خه‌ڵه‌ف له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى كرد ومیكانزمى ئاماده‌كراوى حكومه‌ت باس له‌ده‌ركردنى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌خاكى عێراق وكه‌یسه‌كانى پاڵپشتى ئاسمانى ده‌كات".
وتیشى"كه‌یسى پێداویستى وپڕچه‌ككردن وپاڵپشتى لۆجستى هێشتا به‌رده‌وامه"،ئاماژه‌یشى دا لێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌نوێنه‌رایه‌تى ناتۆ وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و دوو یاداشتننامه‌یه‌ى كه‌پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ساڵى 2014به‌رزیكردبوو كۆمه‌ككردنى هێزه عێراقییه‌كان له‌جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش له‌خۆگرتبوو".
وتیشى"دواى سه‌رپێچییه‌كانى ئه‌مدواییه وبڕیاره تاك لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى عێراق پێوایه له‌م ململانێ ده‌بێته گۆڕه‌پانى جه‌نگ"،روونیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێت پشت به‌هێزه‌كانى عێراق ببه‌ستین له‌جه‌نگى دژى داعش".
ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت خواستى له‌به‌رده‌وامى پاڵپشتییه‌كان له‌كه‌یسه‌كانى مه‌شقپێكردن وپڕچه‌ككردن هه‌یه"،دووپاتیشیكرده‌وه"میكانزمێك ئاماده‌كراوه نه‌ك یاداشتننامه به‌مه‌به‌ستى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ ده‌رچوونیان له‌خاكى عێراق".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارێكى نوێنه‌رایه‌تى په‌سه‌ندكرد به‌پابه‌ند كردنى حكومه‌ت كۆتایی به‌بوونى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق بهێنێت.