چاودێرى-اه‌ع
نانسى پێلوسى سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنەکەیان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک بۆ سنوردارکردنی جوڵە سەربازیەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران دەدات.
لەراگەیەندراوێکدا لەپێگەی ئەلیکترۆنی خۆی پێلوسى بڵاویکردەوە، "لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک بۆ سنوردارکردنی جوڵە سەربازیەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران دەدات".
بریاره‌كه جه‌خت له به‌رپرسیارێتى چاودێریه درێژ خایه‌نه‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكى ده‌كاته‌وه ، كه‌تێدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ره‌زامه‌ندى نه‌بوونى كۆنگرێس بۆ ئه‌و بریاره ،سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان دژى ئێران له رۆژى ده‌رچوونى به‌یانامه‌كه‌وه سرش ده‌كرێت.
جێى ئاماژه‌پێ كردنه ئه‌م بریاره هاوشێوه‌ى ئه‌و بریاره‌یه كه تیم كین سیناتۆرى دیموكراسى پێشنیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یاسایى دوناڵد ترامپ بكرێت به‌ئه‌نجامدانى هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى دژى ئێران به‌بى ره‌زامه‌ندى كونگرێس.