بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران ،ئهمڕۆ دووشهممه ،لهساڵیادى دامهزراندنى سوپاى عێراق دووپاتیكردهوه عێراق ڕووبەرووی بارودۆخێكی قورس وقۆناغیكى ههستیار بۆتەوە،پێویستە لەسەر هەموان بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە پارێزگاری لەم وڵاتە بكەین و سەروەری بپارێزین، و بەردورگرتنی لە هەرەشە و ناكۆكیەكان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)ڕایگهیاند"ئەمرۆ یادی نەوت و نۆ ساڵەی دامەزراندنی سوپا عێراقی پاڵەوان تێدەپەڕێت كە چەندین داستانی تۆماركردووە و تەزحییەی زۆری داوە، و سەركەوتنی گەورەی تۆماركردوە كە بەزیندویی دەمێنێتەوە".
وتيشى "ئێوە سەمامی ئەمانی ئەم وڵاتەن و پارێزەر و شورای بەهێزن، بە شەونوخونی ئێوە عێراقییەكان پارێزراون و بەهەوڵ و ئەو جیهادەی پێشكەشی دەكەن ئەو وڵاتە پێشدەكەوێت، ئێوە تا ئێستاش پیاوی ئەركە قورسەكانن، هەر وەك چۆن شورای بەهێزی ئەم وڵاتەبوون و چەندین كردوەی مرۆییانەشتان ئەنجامداوە لە میانی ئاوارەبوونی خێزانەكان و كە لە شەڕی داعش هەڵهاتبوون، لەگەڵ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و دامودەزگاكانی دەوڵەت و موقەدەراتی لە تێكدەران و فەرهودكردن، لێرەوە سڵاو و رێزتان ئاراستە دەكەم".
ئةوةيشى وت"ئێمە هەموومان بە فەزڵی پاڵەوانێتیتان قەیران و بەربەستەكانمان تێپەڕاند، ئەمرۆش قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكەین لە بنیاتنانەوەی وڵات دوای لەناوبردنی تیرۆر كە پاڵەوانەكان بە هاوكاری براكانتان لە هێزە ئەمنیەكان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە و سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان بەدەستیان هێنا، لاپەڕەیەكی پڕ ئازارمان داخست لە شەڕ كە عێراقییەكان بەوپەڕی ئازایانە بەڕوەیان برد بە بڕوابوون بە مێژوو و شارستانیی و ئایندەیەكی باشتر و هەوڵی عێراقییەكان بۆ دەستكردنی بە پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و داخستنی لاپەڕەی ڕابردوو لە پێناو نیشتمانێكی سەربەخۆ".
ئاماذةيشى دا"گرەو لەسەر بڕوانبوونی سوپاكەمان دەكەین بە جەنگانی لە پێناو سەربەخۆیی، و گرەو لەسەر ئازایەتییان دەكەین، هەروەها گرەو لەسەر گەلەكەمان دەكەین كە لەپشت سوپاكەیەوە وەستاوە لە پێناو بەرگری لە شەرەفی ئەم وڵاتە و مێژووەكەی، ئەمرۆ ئێوە روبەروی بارودۆخێكی قورس بوینەتەوە پێویستە لەسەر هەموان بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە پارێزگاری لەم وڵاتە بكەین و سەروەری بپارێزین، و بەردورگرتنی لە هەرەشە و ناكۆكیەكان و بەرزكردنەوەی توانای هێزە عێراقییەكان تا جڵەو بگرنە دەست و بەرزركردنەوەی ئاستیان بەجۆرێك لەگەڵ داواكاری قۆناغەكەدابێت .