به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،پیرۆزبایی رۆژى سوپاى كرد دووپاتیشیكرده‌وه وڵاته‌كه‌مان رووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه.
مالیكى لهتویتێك له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاند"له99هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پیرۆزبایی لهسوپاى قاره‌مانى عێراق ده‌كه‌ین ،له‌یاده ده‌كه‌ینه‌وه وئاستهنگییهكانى وڵاته‌كه‌مان فراوانتر ده‌بێته‌وه ومتمانه‌ى ته‌واومان به‌سوپا هه‌یه كه هه‌موو جارێك بهخواستێكى به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وێت".
وتیشى"ئه‌مڕۆ پاڵپشتى سوپاى قاره‌مان ده‌كه‌ین به‌سه‌ركرده وئه‌فسه‌ر وپلهكان بۆ پاراستنى نیشتمانى خۆشه‌ویستمان،وده‌ستیان ده‌گوشین له‌پێناو به‌رگرى كردن له‌نیشتمان دژى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى ده‌ره‌كى ،ئێوه سه‌ربڵندى عێراق وشكۆى نیشتمانن وپارێزبهندى سه‌روه‌ریین هه‌موو ساڵێك سوپاى عێراق بهخێروخۆشى بێت".