خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى:كاراكردنه‌وه‌ى سیسته‌مێكى نوێ بۆ رێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئه‌نته‌رنێت

ناوخۆ
  • 6-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند میكانزمى تایبه‌ت به‌شه‌پۆڵه‌كان له‌سه‌ر سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك كاراكردووه‌ بۆ رێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئه‌نته‌رنێت.
    وه‌لید سه‌هلانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ نیازى هه‌یه‌ بانگهێشتى وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان بكات له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى گرفتى دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئه‌نته‌رنێت".
    وتیشى"میكانزمى سیسته‌مه‌ تایبه‌ته‌كان به‌شه‌پۆڵه‌كان له‌سنوورى كه‌ركوك كاراكراوه‌ته‌وه‌ بۆ رێگاگرتن له‌پرۆسه‌كانى دزه‌پێكردن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ كراوه‌ كه‌كار بۆ دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئه‌نته‌رنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له‌كۆمپانییه‌كان سزادراون وهه‌ندێكى تر گریبَه‌سته‌كانیان ڕاگیراوه‌".
    روونیشیكرده‌وه‌"كه‌یسى دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئینته‌رنێت گرفتێكه‌ زیانى دارایی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراقى ده‌گه‌یه‌نێت".
    وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕایگه‌یاندبوو،هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌پارێزگا جیاجیاكانى وڵات وحكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كانى وده‌زگا ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرووه‌ بۆ ڕِێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى گێگابایته‌كانى ئه‌نته‌رنێت وهه‌روه‌ها كاریش ده‌كات بۆ به‌كارهێنانى سیسته‌مى نوێى تایبه‌ت به‌هه‌ژماركردنى خێرایی ئه‌نته‌رنێت بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا رێگاپێدراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.