عەبدولمەهدی لە رۆژی سوپادا:سوپاى عێراق شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى هه‌یه‌ بۆ پاڕاستنى ئاسایشى وڵات

  • 6-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سوپاى عێراق له‌ئێستادا له‌ڕابردوو به‌هێزتره‌ وبۆته‌ خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كى ته‌واو وپێویست بۆ پاراستنى ئاسایش وچاره‌نووسى وڵات.
    عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌شه‌شى كانونى دووه‌مى ساڵى 1921 سوپاى قاره‌مانى عێراق دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ به‌ربه‌ستێك بۆ به‌رگریكردن له‌خاك وسنوورى عێراق وسه‌روه‌رى نیشتمانى"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌مساڵ ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ وعێراقى خۆشه‌ویستمان له‌ڕه‌وشێكى هه‌ستیاردایه‌ ورووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه‌ كه‌كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر ئێستایی وهه‌ڕه‌شه‌ له‌چاره‌نووسى ده‌كاته‌وه‌".
    وتیشى"له‌ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ ده‌بێت هه‌موو یه‌كڕیز بن وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات بخه‌نه‌ سه‌رووى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌ وسوور بن له‌ئاشته‌وایی وئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق وپارێزگاریكردن له‌سه‌روه‌رى نیشتمانى".
    ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌مڕۆ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م ئاسته‌نگییانه‌ به‌بیر دێنینه‌وه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌سوپاى عێراق له‌ئێستادا له‌وه‌ى ڕابردوو به‌هێزتره‌ وخاوه‌ن شاره‌زاییه‌كى ته‌واو وپێویسته‌ هاوشێوه‌ى پێكهاته‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ كه‌پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات وچاره‌نووسه‌كه‌ى"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌"عیراقییه‌كان مافى خۆیانه‌ شانازى به‌سوپا وهێزه‌ چه‌كداره‌كانیان وئه‌م ده‌زگا سه‌ربازییه‌ بكه‌ن كه‌خاوه‌ن مێژووییه‌كى دوور ودرێژ ونه‌ریتێكى ڕه‌سه‌نه‌ به‌سه‌رجه‌م سه‌رباز وپله‌ وئه‌فسه‌ره‌كانییه‌وه‌ كه‌گیانى خۆیان كرده‌ خه‌ڵات بۆ رێگاى لایه‌نگیرى نیشتمان وگه‌لدا".
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"به‌بۆنه‌ خۆشه‌ویسته‌ پیرۆزبایی له‌گه‌له‌كه‌مان وسه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ین له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق وسڵاو بۆ گیانى شه‌هیدان وبرینداران ده‌نێرین وهه‌روه‌ها سڵاو له‌جه‌نگاوه‌رانى قاره‌مان ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م ریز وپێكهاته‌كانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ هێشتا به‌رده‌وامن له‌نه‌خشاندنى جوانترین وێنه‌ى قاره‌مانێتى وقوربانیدان بۆ به‌رگرى كردن له‌عێراق وگه‌له‌كه‌ى وبه‌رده‌وامن له‌سه‌ركه‌وتن وراوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وڕێگاگرتن له‌وه‌ى جارێكى تر زیان به‌گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نن".
    روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌ركى سه‌ره‌كى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رگرى كردن له‌عێراق بوو وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌م ئه‌ركه‌،ئێمه‌یش هه‌وڵمان دا ژینگه‌یه‌كى له‌بار بڕه‌خسێنین بۆ بیاتنانه‌وه‌ى سوپایه‌كى پیشه‌یی لایه‌نگیرى عێراق بكات وئاڵاى به‌رز بكاته‌وه‌ وبه‌رگرى لێبكات"،روونیشیكرده‌وه‌" کاری لە پێشینەی حکومەت وبه‌رنامه‌كه‌ى هێشتنەوەی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا، لەو بارەیەوەش ژمارەیەک رێنمایی و بڕیار دەرکراوە"
    ئاماژه‌یشى دا"ئەندامانی سوپای عێراق رۆڵەی ئەم گەلەن و نابێت وەکو هۆکاری سەرکوتکردن لە کاروباری ناوخۆیی و کاروباری سیاسیدا بەشداربن، چونکە دەستوری عێراق ئەرکی هێزە چەکدارەکانی دیاریکردوە".سه‌رله‌نوێیش پیرۆزبایی له‌رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مانى كرد به‌ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق وهه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند"سڵاورێزمان بۆ ریزه‌كانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان له‌ زه‌مینى وده‌ریاوانى وئاسمانى وفرۆكه‌وانى وسوپا... سلاورێزمان بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى سوپا وپۆلیس وحه‌شدى شه‌عبى وپێشمه‌رگه‌ وده‌زگا ئه‌منییه‌كان".