بهغدا-اهع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ یهكشهممه، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاوە پێگەیشت.
بهپێ ڕاگهیهندراوێكى نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار كهدهستى(اهع)كهوتووه "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواین پێشهاتەکانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە تاوتوێ کرا".
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی وڵاتەکەی بۆ ئارامی عێراق و سەروەریەکەی و گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و رێگریکردن لە دروست بوونی گرژی لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە رێزگرتنی عێراق لە بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان، ھاوکات هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند، جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا گروپە تیرۆریستییەکان هەڕەشەن بۆ سەر عێراق و ناوچەکە و جیهان.
ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بێت لە زۆربەی ئاستەکان بۆ ریشەکێشکردنی مۆڵگەی تیرۆریستان، ئاماژەشی بەوەکرد کە گرژییە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە خزمەت بەو هەوڵانە ناکەن، لە ھەمان کاتدا تەئکیدیشی کردەوە کە عێراق سورە لەسەر ئەوەی ببێت بە گۆرەپان و ناوەندێک بۆ ئاشتی و سازانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان.