به‌غداد-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى كرده‌وه كه به‌رپرسانى عێراق یاداشتامه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنى بریارىكه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى ده‌رچونى هێزه بیانیه‌كان له وڵات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عه‌بدولمه‌هدى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فونى له جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا پێگه‌یشتووه ، لۆدریان نامه‌یه‌كى ئیمانوێل ماكرۆنى به عه‌بدولمه‌هدى گه‌یاندوه تێدا وتوێژ له‌باره‌ى داهاتووى په‌یوه‌ندى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و عێراق له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆر كرا وپێدانى كاتى پێویست بۆ گفتوگۆكردن له‌مباره‌یه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه كه به‌رپرسانى عێراقى پسپۆر له‌چه‌ندین بازنه‌ى جیاواز یاداشتامه‌یه‌ك ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ هه‌نگاوه یاسایى و رێوشوێنه‌كانى جێ به‌جێ كردنى بریارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان.