به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شاعەبدوڵای دووه‌م پادشای ئه‌ردن پێگەیشت.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه "لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و پێشهاتە ئەمنی وسیاسییەکانی ناوچەکە کرا".
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پادشای ئه‌ردن دووپاتی لە پێوستی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ئێستا و دانبەخۆداگرتنی هەموو لایەکی کردەوە، هاوکات پشتیوانی وڵاتەکەیشی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق دەربڕی.
لەلای خۆیەوە سەرۆک كۆمار پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بەرزنرخاند، ھاوکات جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە لە گشت بوارەکاندا و ئاماژەشی بەوە کرد کە عێراق هەوڵدەدات ببێتە فاکتەری سەقامگیری بۆ بە یەکگەیشتنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە، نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێ و کێشمە کێشم.