عێراق سكاڵایه‌ك له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا به‌رزده‌كاته‌وه‌

  • 5-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند دوو سكاڵاى هاوشێوه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش وئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌رێگاى نوێنه‌رایه‌تى هه‌میشه‌ عێراق له‌نیویورك به‌رز كرده‌وه‌ له‌باره‌ى هێڕشه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكاوه‌.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هێڕشه‌كان وده‌ستدرێژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌مریكا دژى پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق وتیرۆركردنى سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق ودۆسته‌ ئاست باڵاكانى له‌سه‌ر خاكى عێراق،كه‌بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى شه‌هید جه‌مال جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د(ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس)جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وكۆمه‌ڵێك شه‌هیدى تر له‌سه‌ركرده‌كانى عێراق ودۆستان پێشێلكارییه‌كى مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌روه‌رى عێراق وپێچه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كانى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاییه‌ له‌عێراق".
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"عێراق داواى له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌كانى بۆردومانكردن وتیرۆركردنه‌كانى ئه‌مدواییه‌ بكات".
    شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى عێراق كرد له‌سه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى ئه‌مریكا له‌قائیم وفرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.