عه‌بدولمه‌هدى رێنمایى به‌ كۆتایى هێنانى بوونى هێزى بیانى ده‌دات

  • 5-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین خاڵى له‌ خۆ گرتووه‌ گرنگترینیان كۆتایى هێنانه‌ به‌ بوونى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ عێراق ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى كه‌یسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو و كۆتایى هێنان به‌حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌رى رۆژانه‌.
     
    له‌ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه‌ حكومه‌تى عێراقى ره‌زامه‌ندى پیشان نه‌داوه‌ به‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا داواى له‌ عێراق كردووه‌ رشۆڵى ناوه‌ندگیرى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه‌ ، لایه‌نى ئه‌مریكى به‌ئامانج گرتنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ پێ راگه‌یاندین.
    عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس نامه‌یه‌كى له‌لایه‌نى ئێرانیه‌وه‌ هه‌ڵگرتووه‌ له‌ باره‌ى نامه‌كه‌ى سعودیه‌وه‌ به‌ڵام به‌ئامانجگرتنى له‌لایه‌ن لایه‌تى ئه‌مریكیه‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ى ئاڵۆزكرد، و پاراستنى هێزه‌ بیانیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ كارێكى ئه‌سته‌مه‌.