به‌غداد-اه‌ع
ئاسایشی نوێنەرایەتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختى كرده‌وه ھەنگاوەکانی پەرلەمان ھەڵپەساردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ناگرێتەوە.
كاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:"عێراق رێكه‌وتنێكى هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى به چوارچێوه‌ى ستراتیژى ناوده‌نرێت چه‌ندین بوار ده‌گرێته‌وه:په‌روه‌رده و رۆشنبیرى و ده‌ره‌وه و بازرگانى ، چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌نێوان وه‌زاره‌ته عیراقیه‌كان و هاوتا ئه‌مریكیه‌كانى ئه‌نجامدراوه "، ئاماژه‌ى به‌وه كرد " ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى ئه‌منیه‌وه هه‌یه هیچ رێكه‌وتنێكى ئه‌منى نیه، بوونى ئه‌مریكا له 31-12-2011 كۆتایى پێ هات دواى ده‌رچوونى دوا سه‌ربازى ئه‌مریكى له خاكى عێراق ، ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه ته‌نها راوێژكارن مه‌به‌ست له‌بوونیان ته‌نها پێشكه‌ش كردنى پاڵپشتى لۆجستیه بۆ هێزه عێراقیه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى داوایه‌كى پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێراق كردووه بۆ یارمه‌تیدان له ده‌ركردنى داعش له عێراق، ئێستا دواى كۆتایى هێنان به كه‌یسى داعش و ده‌ركردنیان له وڵات هیچ پێویستیه‌ك بۆ بوونى ئه‌و هێزانه له‌عێراق نه‌ماوه ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له بوونى هێزى بیانى ده‌كه‌نه‌وه له عێراق هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى نیه به رێكه‌وتنى پێشوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌بوونى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكى له عێراق".
ركابى وتیشى:" په‌رله‌مان له‌ئێستادا له هه‌وڵى ھەڵپەساردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نیه له به‌ر ئه‌وه‌ى پێویستى به‌یاسایه‌كه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى ،به‌ڵام ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر بریارێك بۆ ده‌رچونى هێزه بیانیه‌كان له عێراق".
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى بریارى داوه به‌پێشكه‌ش كردنى داواكاریه‌ك بۆ حكومه‌تى عێراقى بۆ پێشكه‌ش كردنى سكاڵایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌روه‌رى عێراق.
فالح خه‌زعه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" لیژنه‌كه چه‌ندین بابه‌تى دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان، له‌وانه‌ش پرۆژه یاساى رێكه‌وتنى ستراتیژى ، سه‌ربارى پابه‌ند بوونى حكومه‌ت له میان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌پێشكه‌ش كردنى سكاڵایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى ئه‌مریكاوه بۆ خاكى عێراق"، ئاماژه‌ى به‌وه كرد "بوونى پێگه‌ى ئه‌مریكى له عێراق به‌داگیركاریه‌كى به‌نایاسایى داپۆشراو داده‌نرێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بوونى له‌عێراق ده‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكى بۆ وڵاتانى دراوسێ".