به‌غداد-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ،ئاشكراى كرد له‌هه‌وڵى پێشكه‌ش كردنى پێشنیارى په‌سه‌ند كردنى مافى كرێكارانه له كه‌رتى تایبه‌ت.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:"لیژنه‌ى دارایى پێشنیارێكى پێشكه‌ش كردووه بۆ هه‌موار كردنى پرۆژه یاسایه‌ك كاره‌كانى كه‌رتى گشتى رێكبخات و مافى كریكاران دابین بكات به شێوه‌یه‌ك هاوتا بێت له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى له ماف و ئیمتیازات و پێدانى موچه".
جێى ئاماژه پێ كردنه لیژنه‌ى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌ماهه‌نگى خۆى پیشاندا بۆ هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كار بۆ هه‌مواركردنى یاساى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بێ به‌ش نه‌بێت له خانه‌نشینى ".