به‌غداد-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى بریارى داوه به‌پێشكه‌ش كردنى داواكاریه‌ك بۆ حكومه‌تى عێراقى بۆ پێشكه‌ش كردنى سكاڵایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌روه‌رى عێراق.
فالح خه‌زعه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" لیژنه‌كه چه‌ندین بابه‌تى دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان، له‌وانه‌ش پرۆژه یاساى رێكه‌وتنى ستراتیژى ، سه‌ربارى پابه‌ند بوونى حكومه‌ت له میان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌پێشكه‌ش كردنى سكاڵایه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى ئه‌مریكاوه بۆ خاكى عێراق"، ئاماژه‌ى به‌وه كرد "بوونى پێگه‌ى ئه‌مریكى له عێراق به‌داگیركاریه‌كى به‌نایاسایى داپۆشراو داده‌نرێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بوونى له‌عێراق ده‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكى بۆ وڵاتانى دراوسێ".
خه‌زعه‌لى وتیشى"لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى لارى نیه له بوونى رێكه‌وتنى هاوبه‌ش له‌لایه‌نى بازرگانى وئابورى و رۆشنبیریه‌وه ،رێكه‌وتنى ئه‌منى باس له‌وه ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هێزه ئه‌مریكیه‌كان ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروبارى نێوخۆى وڵات ،ئه‌ركیان ته‌نها مه‌شق و راهینانى هێزه عێراقیه‌كانه".