به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى ته‌له‌فۆنى له شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پاشای سعودیە پێگه‌یشت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى دواین گۆرانكارییه ناوچەی و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى برا".
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز دووپاتیكرده‌وه له پشتیوانى وڵاتەکەی بۆ به‌دیهێنانى سەقامگیری عێراق و سه‌لامه‌تى خاكەکەی، ھەروەھا ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و گرێبه‌نده به‌هێزانه‌ى كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سوربوونى سعودیە له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق و ناوچه‌كه و پێویستى به‌دوورگرتنى عێراق له ناكۆكى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان، ھاوکات جەختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى دان به‌خۆداگرتن و ئارامگرتنی دۆخه‌كه بۆ به‌دیهێنانى ئاسایش و ئارامی له عێراق و ناوچه‌كه و گرتنه‌به‌رى ته‌واوى رێوشوێنه‌كان بۆ دوورخستنەوەی پڕیشکی قه‌یرانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمار سوپاسى پادشای سعودیەی كرد بۆ پابه‌ندبوونى خۆى و وڵاتەکەی به عێراق، ته‌ئكیدیشى كردووه له‌سه‌ر پێویستى ته‌واوكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعش و گروپە توندرهوهكاندا، ھاوکات پشتیوانیكردنى سه‌روه‌رى عێراق له رێگه‌ى دورخستنه‌وه‌ى عێراق له گرژیی ئیقلیمى و سیاسەتی جه‌مسه‌رگیری له پێناو به دیهێنانى ئاسایشى ناوخۆ كه ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ر له‌میانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستى پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه خرایه روو كه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى و داواكارییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى برا بكات.