به‌غدا-اه‌ع
فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق ده‌توانێت ئاسته‌نگییه‌كان تێپه‌ڕێنێت وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
فه‌یاز له‌میان به‌شداریكردنى له‌ڕێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "له‌ده‌ستدانى ئه‌م قاره‌مانانه كهسهركهوتنیان به‌جێ گه‌یاند وشكۆیان به‌ده‌ستهێنا وپارێزگاریان لهناموس كرد ووڵاتیان پاراست ،تاوانێكى دڕندانه‌یه وستهمكارییهكى گه‌وره‌یه
وتیشى"عێراق به‌پیاو وسوپا وحه‌شد وهێزه چه‌كداره‌كانى ورۆڵه قاره‌مانه‌كانى ده‌توانێت هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان تێپه‌ڕێنێت وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت".
هادی عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه باجى خوێنى شه‌هیدان به‌ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراقه،داوایشى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد كه‌پێویسته له‌دانیشتنى سبه‌ى بڕیارێك بدات له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى.
عادل عه‌بدولمه‌هدى تیرۆركردنى فهرماندهیهكى سه‌ربازى عێراقى كه‌خاوه‌ن پۆستێكى فه‌رمییه بهدوژمنكارییهك دژى عێراق به‌ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت وگه‌له‌وه ناویبرد وئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كانى تیرۆركردنى كه‌سایه‌تییه سهركردایهتییهكانى عێراق یان وڵاتى دۆست له‌سه‌ر خاكى عێراق پێشێلكارییه‌كى سه‌روه‌رى عێراقه ودژى شكۆى نیشتمانه وپێشهاتێكى مه‌ترسیداره كه جه‌نگ له‌عێراق وناوچه‌كه وجیهان به‌رپا ده‌كات.