به‌غدا-اه‌ع
هادی عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه باجى خوێنى شه‌هیدان به‌ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراقه،داوایشى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد كه‌پێویسته له‌دانیشتنى سبه‌ى بڕیارێك بدات له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى.
عامرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"باجى خۆێنى شه‌هیدانى نه‌مر له‌به‌غدا وقائیم به‌ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌بێت وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌روه‌رى ته‌واوى نیشتمانى".
هیوایشى خواست ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سبه‌ى بڕیارێك بدات له‌باره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق وداوایشى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد به‌ده‌مى بانگه‌وازى گه‌لى عێراقه‌وه بێن.
عامرى ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌گه‌ر بێته‌و نه‌چنه ده‌ره‌وه ئه‌وه ته‌نها رێگاى رووبه‌رووبوونه‌وه وموقاوهمهتمان له‌به‌رده‌مه".
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ڕایگه‌یاندبوو دانیشتنى نائاسایی تایبه‌ت به‌تاوتوێ كردنى دهستدرێژییهكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ساز ده‌كرێت،شایه‌نى باشه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران رۆژى هه‌ینى داواى له‌په‌رله‌مان كرد دانیشتنێكى نائاسایی سازبكات به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(58)ى ده‌ستوور،له‌پێناو ڕێكخستنى"هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى عێراقى"ودهركردنى بڕیاره‌كانى یاسادانان ورێوشێونه پێویست وگرنگهكان به‌و پێیه‌ى"شكۆى عێراق وئاسایش وسهروهرییهكى بپارێزێت "
عادل عه‌بدولمه‌هدى تیرۆركردنى فهرماندهیهكى سه‌ربازى عێراقى كه‌خاوه‌ن پۆستێكى فه‌رمییه بهدوژمنكارییهك دژى عێراق به‌ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت وگه‌له‌وه ناویبرد وئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كانى تیرۆركردنى كه‌سایه‌تییه سهركردایهتییهكانى عێراق یان وڵاتى دۆست له‌سه‌ر خاكى عێراق پێشێلكارییه‌كى سه‌روه‌رى عێراقه ودژى شكۆى نیشتمانه وپێشهاتێكى مه‌ترسیداره كه جه‌نگ له‌عێراق وناوچه‌كه وجیهان به‌رپا ده‌كات.