بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار بۆ هاوتا فهرهنسیهكهى جەختی لەسەر سور بوونی عێراق بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه كۆپیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێگەیشت و بیرورا ئاڵوگۆرکرا ، سەبارەت بە پێشهات و گۆرانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە".
له بهیانامهكهدا هاتووه "ساڵح ستایش و پێزانینی عێراقی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەی کە دۆستەکانی وەک لایەنی سەرەکی پێشکەشی دەکەن کە پاڵپشتی لە پێویستییەکانی بەدیهێنانی ئارامی دەکات لە ناوچەکەدا، ھەروەھا جەختیشیکردەوە کە عێراق سورە لەسەر ئەوەی کە دەبێتە مایەی ئارامی و سازان لە ناوچەکە و جیهان و رێگەنادات ململانێکان لەسەر خاکەکەی تەشەنە بکات و یاخود عێراق ببێت بە مەیدانی ململانێکان، ھاوکات دووپاتیشیکردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاریکردن لە سەروەری و تەواوکردنی بەدیهێنانی سەرکەوتنەکان دژ بە تیرۆر و سەرخستنی پرۆسەی بنیادنان ، کە پێشینەیە بۆ عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
لەلای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا سوربوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ سەقامگیری عێراق و سەروەری و سەلامەتی خاکەکەی، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد بەرقەراربوونی ئارامی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست پێویستی بە کارکردنێکە لە پێناو دوورخستنەوەی عێراق لە پاشکەوتەی قەیرانە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکان.
ماکرۆن راشیگەیاند:" پێویستە لەسەر هەمووان کاربکەن بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا لە چوارچێوەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و بەردەوامبوونی وڵاتانی هاوپەیمان لە پشتیوانیکردنی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەروەریەکەی".