مالكى داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات مافى شه‌هیدان به‌ده‌ستبهێنێت له‌ رووى یاسایى یان سیاسى یاخود دیبلوماسى بێت

  • 3-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    نورى مالیكى ئه‌میندارى گشتى حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى،ئه‌مڕۆ داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى یاسایی وسیاسی ودیبلۆماسى شه‌هیدانى كرده‌وه‌.
    مالیكى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دواى ساڵانێكى دوور ودرێژ له‌جیهاد وماندووبوونى له‌پێناو رێگاى خواى گه‌وره‌ وكار كردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوه‌كانى وهه‌وڵدان بۆ رزگاركردنى نیشتمانه‌كان له‌سته‌مكاران ،ئه‌مرۆ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى جیهادى باوه‌ڕییه‌كانیان فه‌رمانده‌ى سه‌ربه‌رز جه‌مال جه‌عفه‌ر(ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس)جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ومیوانى عێراق لیوا قاسم سوله‌یمانى له‌گه‌ڵ شه‌ش موجاهیدى دیكه‌ چوونه‌ خانه‌ى شه‌هیدانى باوه‌ڕییه‌كانه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌یه‌كى دڕندانه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ كه‌ئاسمان وخاكى عێراقى پێشێلكردووه‌ به‌مووشه‌كه‌ دوومنكارییه‌كانى".
    وتیشى"ئێمه‌ سه‌ركۆنه‌ى توندى ئه‌م كرده‌وه‌ دووژمنكارییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ژماره‌یه‌ك قاره‌مانى عێراق ومیوانه‌ به‌رێزه‌كانى كرده‌ ئامانج داوا له‌حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ین رێوشوێنه‌ پێویسته‌كانى یاسایی ودیبلۆماسى وچه‌ند ریوشوێنێكى تر بگرێته‌ به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى شه‌هیدان ودووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌ دووژمنكارییانه‌".