به‌غداد-اه‌ع
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، داواى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كرد بۆ ده‌ركردنى بریارى چونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان له وڵات ، بوونى ئه‌و هێزانه بوه‌ته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ژیانى عێراقیه‌كان.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ئاماژەی بەوەشکردوە "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانیمان لەلایەن هێزە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا پێگەشت، ئێمە ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و لەسەر رێگەی شۆڕشگێڕان بەردەوام دەبین".
ئەوەش هاتوە، کرانە ئامانجی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە کاتێکدابو کە چوەتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە قاسم سولەیمانی، بە ئامانجی دابینکردنی پاراستنی ئەمنی بۆی کە ماوەیەکی درودرێژە لەگەڵ یەکتریدا کار دەکەن.
هێزە بیانییەکان کە بونەتە هۆی پیسبونی عێراق و مانەوەی زیاتریشیان دەبێتە هۆی بەردەوامی خوێنڕێژیی
عامری داواى لە سه‌رجه‌م لایەنەکان كرد یەکێتی ریزەکان بپارێزن لە پێناوی دەرچونی هێزە بیانییەکان کە بونەتە هۆی "پیسبونی عێراق و مانەوەی زیاتریشیان دەبێتە هۆی بەردەوامی خوێنڕێژیی".
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.