بەغدا – ا ه ع دادگای باڵای فیدراڵی ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند پێویستە یاساكان جێبەجێ بكرێن و نابێت پاساوی بوونی تانە لەسەر نادەستوری بوونیان بەكاربهێنرێت بۆ راگرتنی كاركردن پێیان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دادگای فیدڕاڵی دەڵێت بۆچونی دادگای فیدڕاڵی بە پێی بریاری ژمارە (75 لە 2015) ئەوەیە كە پێویستە لەلایەن دەسەڵاتەكانەوە جێبەجێ بكرێن تەنانەت ئەگەر تانەش لەسەریان هەبێت. دادگای فیدڕاڵی راشیدەگەیەنێت لەوبارەیەوە ئەوان ئاماژەیان بە مادەی (129) ی دەستور كردوە كە دەڵێت ( بڵاوكردنەوەی یاساكان لە رۆژنامەی فەرمیدا و كاركردن پێیان لە رۆژی بڵاوكردنەوەیان) رونیشیدەكاتەوە ئەو یاسایانەی تانەیان لێدراوە پێویستە جێبەجی بكرێن تا ئەو كاتەی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە بریاری وەستاندنی كاركردن پێیان دەدرێت.