به‌غداد-اه‌ع
ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس ناوى جه‌مال جه‌عفه‌ره ناسراوه به ئه‌بو مه‌هدى مه‌هه‌ندیس، له ساڵى 1954 له پارێزگاى به‌سره له دایك بووه، كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى و عه‌سكه‌رى بوو، هه‌ڵگرى بڕۆانامهى ئه‌ندازیارى شارستانیه له زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیا ساڵى 1977له به‌غدا، دواى روداوه‌كانى مانگى ره‌جه‌بى ساڵى 1979 په‌یوه‌ندى كرد به ریزه‌كانى حیزلى ده‌عوه‌ى ئیسلامیه‌وه ئه‌و كات له خوێندنى ئاماده‌یى بوو ، دواى ده‌ستگیر كردنى چه‌ندین خوێندكار له‌و روداوه ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس یه‌كێك بوو له داواكراوان له لایه‌ن دادگاى سه‌وره وه پاش هاتنى سه‌دام حسێن بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵى 1979، دواى شه‌هیدبوونى محه‌مه‌د باقر سه‌در له ساڵى 1980 موهه‌ندیس ناچار بوو عێراق به‌جێ بهێڵێت،له ساڵى 1985 بووه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى، به‌رده‌وام بوو له كاره‌كانى وه‌كو سیاسیه‌ك له ئه‌نجومه‌نى حیزبى ده‌عوه و سه‌ربازێك له فه‌یله‌قى به‌در، پاشان بووه فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى به‌در تاوه‌كو كۆتایه‌كانى ساڵى نه‌وه‌ته‌كان.
له ساڵى 2003 رۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له پرۆسه‌ى سیاسى ، چه‌ندین رۆڵى گرنگى هه‌بوو له عێراقى نوێ ، دواتر بووه فهرماندهیهكى باڵا له حه‌شدى شه‌عبى پاش ئه‌وه‌ى پۆستى جێگرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى پێ‌سپێردرا، موهه‌ندیس كه‌سایه‌تیه‌كى گرنگ بوو له جه‌نگى دژى داعش توانرا له سه‌رد ده‌ستى ئه‌و فه‌رماندانه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ست بێت.
شه‌هیدبوونى موهه‌ندیس..
دواى بۆردۆمانكردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس به‌یاوه‌رى قاسم سوله‌یمانى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌قى قودس له رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا شه‌هید بوون كه هاوتا بوو له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ى 3 مووشه‌كى كاتیۆشا له نزیك هۆڵێكى فرۆكه‌خانه‌كه.