عه‌بدولمه‌هدى سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانى ده‌كات

  • 3-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ،سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وقاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودسی كرد وبه‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق ناویبرد.
    عه‌بدولمه‌هدی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:"به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین به‌تیرۆركردنی هه‌ردوو شه‌هید حاجی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وحاجی قاسم سوله‌یمانی وچه‌ندین كه‌سایه‌تی عێراقی وئێرانی دیكه‌"،ئاماژه‌یشی دا"هه‌ردوو شه‌هید سمبولێكی گه‌وره‌ی به‌جێ گه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش بوون".
    وتیشی"تیرۆركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی گه‌وره‌ كه‌پۆستێكی فه‌رمی هه‌یه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت وگه‌لی عێراقه‌ وهه‌روه‌ها تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی وسه‌كرده‌ عێراقییه‌كان یان وڵاتانی دۆست له‌سه‌ر خاكی عێراق پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراق وشكۆی نیشتمانه‌ وپێشهاته‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ به‌رپابوونی جه‌نگێكی وێرانكاری له‌عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان".
    عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌یشی دا"تیرۆركردنی موهه‌ندیس وسوله‌یمانی پێشێلكارییه‌كی ڕوون وئاشكرایه‌ بۆ مه‌رجه‌كانی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا كه‌ڕۆڵی سنوورداره‌ به‌مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌میان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر فه‌رمان وڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقی"روونیشیكرده‌وه‌"بانگه‌وازی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی به‌په‌له‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانی مادده‌ی(٥٨)ی ده‌ستوور له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی عێراقی وگرتنه‌ به‌ری بڕیاره‌كانی یاسادانان وڕێوشوێنی پێوسته‌ گونجاوه‌كان بۆ پاراستنی شكۆی عێراق وئاسایش وسه‌روه‌رییه‌كه‌ی".
    شایه‌نی باسه‌ سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌به‌غدا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وقاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودس شه‌هیدبوون
    سه‌رچاوه‌كانی باسیان له‌وه‌یش كرد"موهه‌ندیس وسوله‌یمانی به‌بۆرمانكردنی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید بوون"