به‌غدا-اه‌ع
گاتع ڕیكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ پرسى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى كرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ریكابى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ڕیكابى چاوى كه‌وتووه به‌فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یارهڵلا فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان ولهمیان دیداره‌كه تاوتوێ دواپێشهاته ئه‌منییه‌كانى به‌غدا وسهرانسهرى وڵات كراوه وهه‌روه‌ها پرسى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌دواى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌دا خراوته به‌رباس.
ڕیكابى داواى به‌رده‌وامى ئه‌ركه‌كانى كردووه له‌پێناو ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌رووى پڕِچهككردن وپێداویستییهكانییهوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى وڵات بكاته ئامانج.